refugee action

our work > application forms


Application forms
فۆرمەکانی داواکردن

چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری:

تەلەفۆن:

ئەگەر دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ سوودمەند بوون لە بەرنامەی گەڕانەوەی خۆبەخشی پشتگیری کراو لەلایەن چۆیسز، تکایە پەیوەندیمان پێوەبکە لەسەر ژمارە تەلەفۆنی بێ بەرانبەر0808 800 0007 ئەوکاتە کەیسەکەت تەسلیم بە نوسینگەیەکی چۆیسز دەکرێت و کارمەندێکی چۆیسز پەیوەندیت پێوە دەکات.

فاکس:

ئەگەر وەها بەپەسەند دەزانیت کە فۆرمی داواکاریەکەت دابەزێنیت و بە فاکس بینێریت، ئەوا تکایە فاکسی بکە بۆ ژمارە 0207 828 5334. تکایە فۆرمێکی نهێنپارێزی پڕکراوە بە فۆرمی داواکاریەکەتەوە هاوپێچ بکە.

تکایە ژمارە تەلەفۆنێکی دروست لە فۆرمی داواکاریەکەتدا بنووسە، لەبەرئەوەی پێویستمان بەوە دەبێت پەیوەندیت پێوە بکەین پێش ئەوەی پرۆسێسی داواکاریەکەت بکەین. ئەگەر لەماوەی یەك ڕۆژی کاردا پەیوەندیمان پێوە نەکردیت، تکایە پەیوەندی بکە پێمانەوە بە ژمارە تەلەفۆنی 0808 800 0007.

سەردان:

ئەگەر لەناوچەی مانچستەری باڵا دەژیت، ئەوا دەتوانیت لە نوسینگەکەمان لە مانچستەر ڕۆژانی دووشەممە تا هەینی لە 9.30 تا 5.00 پاشنیوەڕۆ لە ناونیشانی 23–37 شەقامی ئێدج، مانچستەر M4 1HW سەردانمان بکەیت.

ئەگەر لەناوچەی لەندەنیش دەژیت، ئەوا دەتوانیت سەردانی ئۆفیسی لەندەنمان مان بکەیت ڕۆژانی دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێر 10.00–1.00 هەروەها لە کاتژمێر 2.00–4.30 پاشنیوەڕۆ لەناونیشانی ئۆڵد فایەر ستەیشن، نهۆمی سێهەم، 150 ڕێگای واتەرلوو، لەندەن، SE1 8SB.

Application forms
فۆرمەکانی داواکردن

This is if you are over 18 and an asylum seeker, refused asylum seeker,
or have discretionary leave to remain.

This is if you are over 18 and have no legal status in the UK.

This is if you are an asylum seeker, refused asylum seeker, have discretionary leave to remain or no legal status in the UK, and are
under 18 or have a child under the age of 18 who will be returning
home with you.


Confidentiality Consent Form
فۆرمی ڕازیبوونی نهێنی

ئەم فۆرمە ڕوونی دەکاتەوە کە ڕیفیوجی (Refugee) زانیارییەکانی تۆ بە نهێنی دەپارێزێت. هەروەها ڕێگەت پێ ئەدات بە ئێمە بڵێی کە ئەو زانیارییانە بە چ کەسانێت بدەین وە بە چ کەسانێک نەدەین.


Declaration of voluntary return forms
دەقی وەرگێڕراوی ئیقرارکردن بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە

ئەمە وەرگێڕانێکی دەقە ئینگلیزیەکەی ئیقرارکردن بە گەڕانەوەی خۆبەخشانەیە لەسەر لاپەڕەی کۆتای فۆرمی داواکاریەکە. ئەمە تەنها بۆ زانیاریتە و پێویستە واژۆی کۆپیە ئینگلیزیەکە بکەیت.


How to complete a voluntary return form
چۆن فۆرمی داواکاری بۆ گەڕانەوەی خۆویست پڕ بکەیتەوە.

ئەمە ڕێنوێنێکی هەنگاو بە هەنگاوە کە یارمەتیی تۆ ئەدات فۆرمی داواکاری بۆ گەڕانەوەی خۆویست پڕ بکەیتەوە.